★★★★★
Average rating on the App Store. Apple doesn't publish how many ratings each star has.
This app isn't in any of our charts yet.
ئێستا دەتوانیت ناونیشانی ڕەنگاوڕەنگ بۆ سوورەتەکان زیاد بکەیت.
خەتم: خەتمی قوڕئانەکەت، بەپێی کاتی خۆت. «خەتم» یارمەتیت دەدات قوڕئانی پیرۆز بە ڕێکی و بەبێ پچڕان تەواو بکەیت. خۆت دیاری دەکەیت ڕۆژانە چەند لاپەڕە دەخوێنیت. ئەپەکەش هەموو ڕۆژێک لە کاتی دیاریکراودا بەشەکەت بۆ دەنێرێت و هەنگاو بە هەنگاو دەتگەیەنێتە کۆتایی خەتمەکە. خشتەی خوێندنەوەی تایبەت بە خۆت - ژمارەی لاپەڕەکانی هەر ڕۆژێک خۆت دیاری دەکەیت. ئەپەکەش دەستبەجێ پێت دەڵێت خەتمەکەت چەند ڕۆژی دەوێت و لە چ ڕێکەوتێکدا تەواو دەبێت. - ڕۆژانی خوێندنەوە و کاتی بیرخستنەوە بە دڵی خۆت ڕێک دەخەیت. - لە کاتی دیاریکراودا بەشی ئەو ڕۆژەت لەگەڵ بیرخستنەوەیەک دەگات. خوێندنەوە لەسەر لاپەڕەکانی موسحەف - لاپەڕەکان وەک موسحەفی چاپکراو 604 لاپەڕەن و ناوی سوورەت و ژمارەی جوزئیان لەسەرە. - دوو چاپی موسحەفی مەدینەی تێدایە: چاپی نوێ و چاپی کۆنی 1405ی کۆچی. هەر کاتێک بتەوێت دەتوانیت چاپەکە بگۆڕیت و شوێنی خوێندنەوەکەت ون نابێت. - هەروەک موسحەفی چاپکراو، بۆ لاپەڕەی دواتر پەنجەت لە چەپەوە بەرەو ڕاست ڕادەکێشیت. - کە لاپەڕەیەکت خوێندەوە، بە دوگمەی «ئەم لاپەڕەیەم خوێندەوە» دیاری دەکەیت کە خوێندووتە. پێشکەوتنەکەت بە ڕوونی - لە شاشەی سەرەکی و لە بازنەی پێشکەوتندا دەبینیت چەند لە سەدی خەتمەکەت خوێندووە. - دەزانیت چەند لاپەڕەت خوێندووە، چەند لاپەڕەت بۆ هاتووە و هێشتا نەتخوێندووە، و چەندی دیکە ماوە. - لاپەڕەکانی هەر جوزئێک بە جیا نیشان دەدرێن. دەتوانیت هەموو لاپەڕەکان ببینیت، یان تەنها خوێنراوەکان یان نەخوێنراوەکان. - دوگمەی «دوایین بەش» ڕاستەوخۆ دەتباتە سەر نوێترین بەشەکەت. خەتمەکانت - هەر خەتمێک ژمارە و ڕێکەوتی دەستپێکردنی خۆی هەیە، و خەتمە تەواوکراوەکانت لە لیستێکدا هەڵدەگیرێن. کۆمەڵگەی خەتم - لە شاشەی سەرەکیدا ژمارەی هەموو بەکارهێنەران و ئەوانەی ئەم حەفتەیە چالاک بوون دەبینیت. زمان و هەژمار - ئەپەکە بە چوار زمان بەردەستە: کوردیی ناوەندی، کوردیی بادینی، عەڕەبی و ئینگلیزی. - بە هەژماری Google دەچیتە ژوورەوە. سەرچاوەکان وێنەی لاپەڕەکانی موسحەف هی کۆمەڵگەی شا فەهدە بۆ چاپکردنی قوڕئانی پیرۆز (KFGQPC). زانیاریی لاپەڕە و سوورەت و جوزئەکانیش لە ماڵپەڕی Tanzil.net وەرگیراون. پێغەمبەری خوا (سڵاوی خوای لەسەر بێت) دەفەرموێت: «قوڕئان بخوێنن، چونکە لە ڕۆژی دواییدا دێت و دەبێتە تکاکار بۆ هاوەڵانی.» (موسلیم) «خەتم» دابەزێنە و هەر ئەمڕۆ یەکەم لاپەڕەی خەتمەکەت بخوێنەوە.