★★★★★
Average rating on the App Store. Apple doesn't publish how many ratings each star has.
This app isn't in any of our charts yet.
تایبەتمەندی ڕاڤەی (کتاب التوحید): ١- هەموو بابەکان و ئایەت و فەرموودە و وتەی زانایان کراوەتە کوردی جگە لە مسائلەکان. ٢- هەموو ئایەتێک و فەرموودەیەک و وشەکانیان ڕاڤە کراون و سوودەکانیان باسکراون، هەروەها پەیوەندی ئایەت و فەرموودەکان بە بابەوە باسکراوە، هەروەها پەیوەندی باب بە پەرتووکی یەکخواپەرستی یەوە باسکراوە. ٣- پلەی فەرموودەکان حەسەنە یان صحیحە یان ضعیفە ئەوەی پێویست بێت باسکراوە بە پوختی. ٤- ڕاڤەی ئەم پەرتووکە هەمووی کۆکردنەوەی وتەی زانایانە و لەگەڵ ئاماژەکردن بۆ سەرچاوەکان. ٥- لە سوودەکانی ئایەت و فەرموودەکان زیاتر جەخت کراوەتە سەر بابەتی یەکخواپەرستی، جگە لە هەندێک شوێن و هەندێک بابەتی تر نەبێت کە پێویستی کردووە. ٦- لەڕووی زمانەوانییەوە نووسەر هەوڵی داوە زمانێک بەکاربێنم زمانی زۆربەی خەڵک بێت، بۆ ئەوەی زۆرترین خەڵک لێی تێ بگەن و سوودی لێ ببینن.